دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەسبەسەركردنی پارێزەرێك لە شاری تەورێز

كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 17ی رێبەندان هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە شاری تەورێز پارێزەرێكیان بە ناوی غوڵامڕەزا خەلیلی دەسبەسەركرد.

ئەم پارێزەرەی دادگا پاش دەسبەسەركردن لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیارو تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە شوێن‌و چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەم پارێزەرە بە كەمپێنی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی راگەیاند، تا ئێستا‌و پاش دەسبەسەركردنی غوڵامڕەزا خەلیلی هیچ زانیاریەكیان لەو بارەوە نیە‌و بەرپرسانی پێوەندیداریش تا ئێستا روونكردنەوەیەكیان لەوبارەوە نەداوە.

دەوترێت دەسبەسەركردنی ئەم پارێزەرە بە هۆی ئەوەیە كە برایەكی ناوبراو بە ناوی محەمەد عەلی خەلیلی لە دەرەوەی ئێرانە‌و پێدەچێت چالاكێكی سیاسی بێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.