ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر، کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان لەمەراسیمێكدا بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی بەشی مێژوو بڵاوكرایەوە.
ئەو کتێبە سەرەتا بە زمانی فەڕانسەوەی لە لایەن “شیرین ئەردەڵان”ەوە نووسراوە و دواتر “مورتەزا ئەردەڵانی” وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و “کامبیز ئیبراهیم زادە”(زەردەشت موکریانی)، لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەو بەرهەمە مێژووییە لێکۆڵینەوەی لە ژیانی دەسەڵاتدارانی ئەردەڵان و حوکمڕانیی ئەو بنەماڵەیەی لە ماوەی ٧٠٠ ساڵدا کردووە.
فەڕمانڕەوایەتی ئەردەڵان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، لە ساڵی ١١٦٩ لەلایەن “بابە ئەردەڵانەوە” دامەزراوە و هەروەها ساڵی ١٨٦٧ زایینی کۆتایی بەو حوکمڕانییە هاتووە.