سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: كورده‌كان ئه‌و هێزه‌ بێ ده‌نگه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ئێران بشكێنن

رۆژنامه‌ى “هائارتس”ى ئیسرائیلی، له‌ راپۆرتێكیدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر راپه‌ڕینی كوردانى رۆژهه‌ڵات و چالاكییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئایا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى باشوور سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت؟.

رۆژنامه‌كه‌ به‌و پرسیاره‌ ده‌ست به‌ راپۆرته‌كه‌ى ده‌كات كه‌ :” كوردانى ئێران (كوردستانى رۆژهه‌ڵات) له‌ پڕ به‌ ئاگاوه‌ هاتن و هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران، به‌ڵام براكانیان له‌ كوردستانى عێراق (كوردستانى باشوور) پێیان باشه‌ بێ ده‌نگ بن، ئایا چی وایكرد كوردانى ئێران له‌ پڕ به‌ ئاگا بێنه‌وه‌، ئایا ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت؟”.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ :” سه‌ربارى ئه‌و ئارامییه‌ى كه‌ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ له‌ نێوان كوردانى ئێران و رژێمى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌، چه‌ندین پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، ئایا نیازى له‌پڕ لاى هه‌شت ملیۆن كورد كه‌ له‌ ئێران ده‌ژین بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌كو براكانیان له‌ عێراق درووست بوو؟ یان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ نێو هێزه‌ كوردستانییه‌كانى دیكه‌وه‌؟ یان ئه‌و رابوونه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین هێزى كوردی دژ به‌ ئێران؟ له‌ كۆتاییدا، ئایا ئه‌م پرسه‌ ته‌نها پرسێكى نێوخۆیى كورده‌؟.

رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا پته‌و بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌ى له‌ رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه‌، هاوكات له‌هه‌وڵیشدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران باشتر بكات، پێشبینیش ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ئێران رێك بكه‌ون له‌سه‌ر دانانى بۆرییه‌كى نه‌وت كه‌ رۆژانه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ى بۆرییه‌كه‌وه‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، ره‌وانه‌ى وڵاتانى كه‌نداو و جیهان بكرێت.

 

راپۆرته‌كه‌شى به‌وه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت كه‌ له‌ روانگه‌ى ئه‌و گرنگیدانه‌ ستراتیژییه‌ى ئه‌مریكا به‌ كوردانى رۆژئاواى ده‌دات له‌ جه‌نگى داعش و ئه‌و جه‌نگه‌ى گه ریلاكان دژ به‌ توركیا ده‌یكه‌ن، نیازێك لاى كوردانى رۆژهه‌ڵات درووست بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ به‌شێك له‌و دیمه‌نه‌ى كه‌ رۆژئاوا پشتیوانی ده‌كات، ره‌نگه‌ به‌شێك له‌و پشتیوانییه‌ داراییه‌شیان به‌ر بكه‌وێت كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌كانى رۆژئاواى ده‌كات.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …