لە دوێنێ شەممەوە مانگرتنی شۆفێرانی سازمانی ئۆتۆبوسڕانی شاری سنە لە سێڕیانی بەرقی (بەر باخ میللی پێشوو) بە بۆنەی گران بوونی نرخی گازۆئیل بەردەوامە.
مانگرتوان داوای هەرزان كردنی نرخی گازۆئیل دەكەن، بەڵام لەبەرامبەردا هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سنە گوشاریان بۆ سەر شۆفێرانی ئۆتۆبوس هێناوە كە كۆتایی بەمانگرتنەكەیان بهێنن.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، دوێنێ شەممە هێزەكانی ئیتلاعاتو ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی لەگەڵ شۆفێرە مانگرتووەكاندا تێكهەڵچوونو پلاكی سەرجەم ئۆتۆبوسەكان لێكەندوتەوەو دەستیان بەسەردا گرتووە.