شەوی رابردوو سێ تەقینەوەی خۆكوژی لە فرۆكەخانەی ئاتاتوركی ئیستانبول روویدا كە تێیدا 41 كەس كوژراونو 239 كەسیش برینداربوون.
ئاژانسی ئاندۆڵ لهزاری سهرۆک وهزیرانی توركیاوە رایگهیاند” سەعات ٢١:٢٢ دەقەی شەوی رابردوو تەقینەوەکە لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ روویداوەو بەپێی زانیاریەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەست داوە ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە .هاوکات ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیەو لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی ناوچەکە تیماریان بۆ دەکرێت”.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە گوتی : “بەپێی زانیاریەکانی هێزە ئەمنیەکانمان هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە کردەوە تیرۆریستیەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراوە.هێرشبەرەکان لەرێی تەکسیەوە هاتوونەتە فرۆکەخانە، سەرەڕای ئەو ئاماژانەش ، کارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت”.