سەرکردەیەکی ناسراوی باڵای حیزبوڵڵا بە هۆی ناکوکیەکانی لەگەڵ بەرپرسانی سوریە و رژیمی ئیسلامی ئێران، لە وڵاتی سوریە دەکوژرێت.
بە پێی هەواڵەکان “مستهفا بهدرهدین” سەرکردەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان بە هۆی کێشەی لەگەڵ بەرپرسانی سوریە و قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی رژیمی ئیسلامی ئێران دەکوژرێت و بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەم فەرماندە بە دەستی رژیمی ئیسلامی کوژرابێت.
جێگەی ئاماژەیە کە “مستەفا بەدرەدین” بە “بەشار ئەسەد و قاسم سلێمانی ” وتوە کە حێزبوڵڵا بەرگریزیانی گەورە ناگرێت و هەروەها داوای کردوە کە بەشی هەرە زۆری هێزەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بکێشرێتەوە و لەلاێکی دیکەشەوە ئەو فەرماندەی حیزبوڵڵا رەتی کردوەتەوە کە بەشداری لە شەڕی سوریەدا بکات.