بە پێی هەواڵەکان رۆژی رابردوو رێکەوتی 13/4/2016 رژیمی ئیسلامی ئێران 7 کەسی لە زیندانی رەجایی شار لە سێدارە داوە.
دوێکە چوارشەممە رێکەوتی 13/4/2016 7 کەس لە ئێران بە ناوەکانی “ئەیاد محەمەدی، محەمەد زارعی، مەهدی حەقناس، جەواد سادقی، مستەفا ئیجلالی، محەمەد جەواد موزەفەری و حوسێن موعینی” لە سێدارە دراون.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو هەشت کەسە رۆژێک پێش لە سێدارەدانیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.