ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “مستەفا سەوزی و عەلی یگانە” لە لایەن چەند کەسیکەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەریان و بریندار دەکرێن.
بە پێی ئەو هەواڵەکانی گەیشتو لە ناو زیندانی ورمێوە، بەرپرسانی ئەو زیندانە دوو زیندانی سیاسی کور بە ناوەکانی “مستەفا سەوزی و عەلی یگانە” دەکەونە بەر هێرشی زیندانیانی دیکە و بریندار دەکرێن و مستەفا سەوزی چەقۆ بەر سکی دەکەوێت و بریندار دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە کە لە زیندانی ورمێ 31 زیندانی سیاسی بوونیان هەیە کە داوا دەکەن لە بەندی ١٣کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی تاوانکار بە تاوانی وەک کوشتن، دزی و مادە سڕکەرەکان، جیا بکرێنەوە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ورمێ بە بێ گوێدان بە داواکاریی زیندانیانی سیاسی و دوای تیمار کردنی برینی ئەو دوو زیندانییە، دووبارە دەیانگوازنەوە بۆ بەندی ١٣
ناوەکانیان بریتین لە:
1- قادر محەمەد زادە خەڵکی شاری بوکان و لە ساڵی 83ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 14 ساڵ حوکم دراوە
2- فائق نەجەفی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوە دەستگیر کراوە بە 4 ساڵ و 6 مانگ حوکم دراوە
3- کەریم زەمانی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ و 6 مانگ حوکم دراوە
4-حسەین نەجەفی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ و 6 مانگ حوکم دراوە
5- فەرامەرز نەجەفی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ و 6 مانگ حوکم دراوە
6- عەلی ئەهروم خەڵکی شاریماکو و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ حوکم دراوە
7- سامان مەحمودی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 3 ساڵ حوکم دراوە
8- حشمەت نەعمان پوور خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 1 ساڵ و 6 مانگ حوکم دراوە
9-مەسعود نەعمان پوور خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
10- رەئوف محەمەد عەلی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 10 ساڵ حوکم دراوە
11- فەرهاد ئاریایی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 7ساڵ حوکم دراوە
12-عەلیرەزا ئەیوبی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ حوکم دراوە
13-سیامەک ئزمیری خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە و بە ئەبەد حوکم دراوە
14-مستەفا سەوزی خەڵکی شاری ماکو و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 15 ساڵ حوکم دراوە
15- بەهرام مرومی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 2 ساڵ حوکم دراوە
16- عەلی یەگانە خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
17- دیاکو رەسول زادە خەڵکی شاری مهاباد و ساڵی 92ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە ئێعدام حوکم دراوە
18- حسەین عوسمانی خەڵکی شاری مهاباد و ساڵی 92ی هەتاوی دەستگیر کراوە “نقض”ی حوکمی ئێعدام
19-حەسەن رەستگاری خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 17 ساڵ حوکم دراوە
20-رەحمان رەشیدزادە خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 3ساڵ حوکم دراوە
21-کامران جەعفەری خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
22- تورەج ئیسماییلی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 93ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 5 ساڵ حوکم دراوە
23- محەمەد مرومی خەڵکی شاری ماکو و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە هێشتا حوکم نەدراوە
24- سەعید بەلایی خەڵکی شاری ماکو و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
25- قوتبدین خەڵکی شاری ماکو و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
26- قادر عەبدوڵڵازادە خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 5 ساڵ حوکم دراوە
27- کاوە حەیاتی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
28- محەمەد رەزم ئاوەر خەڵکی شاری ماکو و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە بە 1 ساڵ حوکم دراوە
29- سابر شێخ عەبدوڵڵا خەڵکی شاری مهاباد و ساڵی 92ی هەتاوی دەستگیر کراوە و “نقض” حوکمی ئێعدام
30- داوود دفاعی خەڵکی شاری ورمێ و ساڵی 94ی هەتاوی دەستگیر کراوە و هێشتا حوکم نەدراوە
31 ئەسغەر شەریفی خەڵکی شاری ورمێ بە 7 ساڵ حوکم دراوە