هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێند: دەستدرێژیی كرایە سەر مێرمنداڵێكی كچی ئێرانی

پۆلیسی هێند رۆژی سێشەممە 8ی رێبەندان رایگەیاند، پیاوێك لە ناوچەی توریستی گوا هەڵكەوتوو لە باشوری رۆژئاوای هێند دەسبەسەركراوە كە بە دەستدرێژیی كردنەسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەنی ئێرانی تاوانبار كراوە.

بە وتەی پۆلیسی هێند، رۆژی دووشەممە 7ی رێبەندان پیاوێكی 32 ساڵ تەمەن لە ئاوایی باكووری ئارپورا بە هێرشكردن بۆسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەن كە خەڵكی ئێرانەو هاوڕێ لەگەڵ دایكی بە مەبەستی سەفەری گەشتیاریی رۆیشتبوونە وڵاتی هێند دەستدرێژیی كراوەتە سەری.
ئەو مێرمنداڵە كچە باسی ئەو روداوەو دستدرێژیی كردنەسەرەی لەگەڵ دایكی باسكردووە‌و ئەویش دەسبەجێ پۆلیسی لەو رووداوە ئاگادار كردوتەوە.

پاش ناڕەزایەتیەكانی ساڵی رابردووی خەڵكی هێند بە دەستدرێژیكردنی بە كۆمەڵ بۆ سەر خوێندكارێكی كچ لە شاری دێهلی نەو كە بووەی هۆی گیانلەدەستدانی، توندوتیژیی جینسی لەو وڵاتە لە لایەن دەزگاكانی راگەیاندن بە شێوەیەكی بەرچاو رەنگی داوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.