یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

عێراق: بەرپرسان و خێزانەکانیان بەغدا چۆڵ دەکەن

دوای ئەوەیی رەوتی “سەدر” دوایین کاتیان سەبارەت بە چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لەو وڵاتە بۆ “عەبادی” دیاری کرد، بەرپرسان و خێزانەکانیان ناوچەی سەوزی بەغدایان بەجێهێشت.

بە پێی هەواڵەکان دوای‌ هۆشداری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در به‌ هێرشکردنە سه‌ر ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ شاری‌ به‌غدا، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ به‌رپرسانی‌ عێراق‌و خێزانه‌كانیان، ئەو شارەیان بەرەو هەندەران جێهێشتوه‌.

 

رۆژنامەیەکی سعودیش لەمبارەوە دەڵێت:فرۆکەخانەی بەغدا لە ئاماری خۆیدا ئامژە بەوە دەکات لەگه‌ڵ‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در بۆ چاكسازیی‌ باسی‌ لێوه‌ كردبوو، به‌پرسانی‌ باڵای‌ عێراق‌و په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌ت نیشته‌جێبوه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز، كه‌وتوونه‌ته‌ خۆیان‌و به‌ماڵ‌و منداڵه‌وه‌، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات كۆچ ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئەو ئاماره‌، له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م سێ‌ هه‌فته‌یه‌دا، 350 خێزانی‌ به‌رپرسان، عێراقیان به‌جێهێشتوه‌، كه‌ ژماره‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و منداڵ‌و هاوسه‌ره‌كانیان، هه‌زار‌و چوار سه‌د كه‌س بوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …