یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

خامنەیی: لەسەر مالکی هەرەشە لە عێراق دەکات

“خامنەیی” هەڕەشە دەکا و هوشداری دەدات و دەڵێت هەر هەوڵیک بۆ دادگاییکردنی “نووری مالکی” هەلەیە و ئاکامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی “ئەلوەتەن” دەڵێت: “عه‌لی خامنه‌یی” رێبەری رژیمی ئیسلامی ئێران، په‌یامی خۆی له‌باره‌ی هه‌وڵی دادگایی كردنی “نوری مالیكی”یه‌وه‌ گه‌یاندۆته‌ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت: ” خامنه‌یی هۆشداریداوه‌ به‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دادگایی كردنی نوری مالیكی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی خۆ بپارێزن.

 

“نووری مالکی” بە تۆمەتی كه‌وتنی موسڵ، قه‌سابخانه‌ی سبایكه‌ر، سه‌ربازه‌ بندیواره‌كانی ناو سوپا كه‌ به‌گوته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌زاران ناوی بندیوار له‌ناو لیستی موچه‌ی سوپای عێراق تۆمەتبار کراوە و بریارە دادگایی بکرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژی 11/3/2016 ”موقته‌دا سه‌در” تۆمه‌تی ئه‌وه‌یشی دایه‌ پاڵ “نوری مالیكی” كه‌ ده‌زگای دادوه‌ری به‌سیاسی كردووه‌و، عێراقی له‌سه‌ر سینییه‌كی ئاڵتونی به‌تیرۆر فرۆشتووه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …