یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكی مافی مرۆڤی چینی بە زیندان مەحكوومكرا

چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ لە چین كە دژی گەندەڵی لەو وڵاتە چالاكی دەركرد بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی گشتی لە رێگەی وەڕێخستنی كۆبوونەوەو خۆپیشاندان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوومكرا.

هاوكات كۆمەڵێكی دیكە لە چالاكان هاوڕێ لەگەڵ شو ژیبونگ لە ماوەی هەفتەی رابردوو موحاكمەكران‌و ئەمەش دژكردەوەی زۆربەی گروپەكانی چالاك لە بواری مافی مرۆڤی لێكەوتەوە.
شو ژیبونگ لە مانگی ژوئیەی ساڵی رابردوو دەسبەسەرو ماوەیەك لە ماڵەكەیدا راگیرا تا ئەوەی كە رەوتی موحاكمەكردنەكەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو.
بەشێكی هەرە زۆر لە كاربەدەستانی حكوومەتی چین‌و كادرە باڵاكانی حیزبی كۆمۆنیست بە دانانی شیركەتگەلی گەورەی تیجاری لە وڵاتانی دیكە خۆیان لە دانی ماڵیات دەبوێرن.

لانی زوری سزادانی یاسایی بۆ رێكخستنی كۆبوونەوە‌و خۆپیشاندان‌و تێكدانی ئاسایشی گشتی لە چین 5 ساڵ زیندانە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.