چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ لە چین كە دژی گەندەڵی لەو وڵاتە چالاكی دەركرد بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی گشتی لە رێگەی وەڕێخستنی كۆبوونەوەو خۆپیشاندان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوومكرا.
هاوكات كۆمەڵێكی دیكە لە چالاكان هاوڕێ لەگەڵ شو ژیبونگ لە ماوەی هەفتەی رابردوو موحاكمەكرانو ئەمەش دژكردەوەی زۆربەی گروپەكانی چالاك لە بواری مافی مرۆڤی لێكەوتەوە.
شو ژیبونگ لە مانگی ژوئیەی ساڵی رابردوو دەسبەسەرو ماوەیەك لە ماڵەكەیدا راگیرا تا ئەوەی كە رەوتی موحاكمەكردنەكەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو.
بەشێكی هەرە زۆر لە كاربەدەستانی حكوومەتی چینو كادرە باڵاكانی حیزبی كۆمۆنیست بە دانانی شیركەتگەلی گەورەی تیجاری لە وڵاتانی دیكە خۆیان لە دانی ماڵیات دەبوێرن.
لانی زوری سزادانی یاسایی بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەو خۆپیشاندانو تێكدانی ئاسایشی گشتی لە چین 5 ساڵ زیندانە.