ئێوارەی رۆژی سێشەممە 27ی رێبەندان لەهێرشێكی هێزەكانی ئیتلاعات بۆ ماڵی هاوڵاتییەكی شاری سەقز 15 كەس دەستگیركران كە ژمارەیەكیان رەوانەی ئیتلاعات سنە كراون.
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو هێزەكانی ئیتلاعات هەڵیانكوتایەسەر ماڵی هاوڵاتیەك بەناوی نادر مەجیدیانو 15 كەس لەو ماڵە دەستگیردەكەن كە میوانی ماڵەكە بوون.
بە پێی زانیارییەكانی ئەو ژمارەیەك لەو 15 كەسەی كە دەستگیركراون ناوەكانیان بەم جۆرەیە: 1. نادر مەجیدیان (خاوەن ماڵو سەرنوسەری ماڵپەڕی “داهاتوو”)، 2. سامان پاشایی (مامۆستای زانكۆ) 3. وەفا فیروزە، 4. فەرشاد دارایی، 5. بێهروز ریشە ساحێب، 6. ئەحمەد رەجەبی، 7. فاتێح دەوانداریی، 8. بێهنام تاهیری (هونەرمەندو گۆرانیبێژ)، 9. ئەفخەم موراد وەیسی، 10. ئەهوەن موراد وەیسی، 11. دلێر شەمسی، 13. فاروق رەجەبی، 14. فەرشاد “سوور”، ….
بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە شەش كەسی سەرەتایی (1. نادر مەجیدیان ، 2. سامان پاشایی 3. وەفا فیروزە، 4. فەرشاد دارایی، 5. بێهروز ریشە ساحێب، 6. ئەحمەد رەجەبی) بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراونەتەوەو باقی گیراوەكان بە كەفالەت ئازاد كراون.
تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە ئەو كەسانە بەچ هۆكارێك دەستگیركراون، بەڵام بە پێی زانیارییەكان تۆمەتی ئەوەیان خراوەتە پاڵ كە پەیوەندییان بە حیزبێكی نەیاری كۆماری ئیسلامییەوە بووە.