هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لەبەردەم قەرارگای لەشكری 28ی كوردستان

ژمارەیەك هاوڵاتی كە لە تەعاونی مەسكەنی لەشكری 28ی كوردستان زەوییان كڕیوەتەوە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەردەم قەرارگای ئەو لەشكرە لەشاری سنە سازكرد.

رۆژی چوارشەممە ژمارەیەك هاوڵاتی‌و ئەندامانی تەعاونی مەسكەنی لەشكری 28ی سنە كە زۆربەیان خەڵكی سنەن‌و ئەو زەوییانەیان كڕیوەتەوە، بەڵام پاش 20 ساڵ هێشتا زەوییەكانیان رادەست نەكراوە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازكرد.

تەعاونی مەسكەن داوای لە خاوەن زەوییەكان كردوە تا بڕی 35 ملیۆن تمەنی دیكە بە حسابەكانیان بڕێژە، بەڵام بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ناڕەزایی دەردەبڕن‌و دەڵێت ئەمە هۆكاری ئەم گرفتە لەشكری 28ە‌و خەڵك تاوانی نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …