هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

یە پەگە: تورکیە جورئەت ناکات بێتە ناو خاکی سوریە

یەپەگە؛ تورکیە ناتوانێ بێته‌ ناو خاكی سوریە، له‌به‌رئه‌وه‌ی هەر هێزێکی بیانی بێەوێت بێتە ناو خاکی  سوریە ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیە.

 

“ته‌ڵاڵ سه‌لو” وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی سوریای دیموکرات له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی “نوفوستی” سه‌لو دەڵێت: تورکیە ناتوانێ بێته‌ ناو خاكی سوریە، له‌به‌رئه‌وه‌ی هەر هێزێکی بیانی بێەوێت بێتە ناو خاکی  سوریە ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیە.

 

هەروەها وتیشی دڵنیاین کە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رێگە نادەن ئەرتەشی تورک بێتە ناو خاکی سوریە و هاتنی هێزی دیکەی بیانی بۆ  ناو سوریە کێشەکان گەورەتر و ئەگەری هەلگرسانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە هەیە و تورکیە پشتیوانی لە داعش دەکات.

 
وتیشی ئێمە هیچ هاوپەیمانیەتێکمان لەگەل روسیە و رژیمی بەشار ئەسەد نییە، بەڵکوو ئەوەی هەیە تەنها هاوئاهەنگییە لەگەل هێزەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی واشنگتۆن و چونکە روسیە بۆردمانی تیرۆریستانی داعش دەکات ئێمە پێشوازی لێدەکەین، هەر چەند تا ئێستە هیچ هاوئاهەنگێکمان ننیە لە گەل وڵاتی روسیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …