خوشكو برایەكی تەمەن 12 و 13 ساڵەی ئێزیدی پاش ئەوەی بنەماڵەكەنیان لەهێرشی داعش لەدەستدەدەن لە وڵاتی سوید ئەم كلیپە تۆمار دەكەن.
دیاناو ئەیوب لەهێرشی داعش بنەماڵەكەیان لەدەست دەدەنو پاش تیپەڕكردنی ژیانێكی سەختو بڕینی رێگای پڕمەترسی تاراوگە، هەردووكیان دەگەنە وڵاتی سوید.
مامۆستای مۆسیقاو ئاوازدانەری كورد، چیا مەدەنی لەمبارەیەوە دەنوسێت: پاش ١٠ رۆژ ژیان لەم وڵاتە، چارەنووس رێگەیدا ئەم دوو مناڵە خنجیلانە، بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو، ماڵمان ئاوەدان بکەنەوە. لەو ماوەیەدا زۆر بیرەوەری بۆ ژیان درووست بوون. ئەم بەرهەمە یەکێکە لەم بیرەوەرییانە کە بۆ سارێژکردنی هێندێک لە خەمەکانیان درووست کرا. ئێستێ دیانا و ئەیوب ژیانی دائیمییان لە شوێنێکی تر دامەزراندووە و بەرەو داهاتوویەکی گەش هەنگاو ئەنێنەوە.
جێگەی خۆیەتی لێرەدا سپاسی هاورێی خۆشەویستم کاک فواد ئارام بکەم کە خۆبەخشانە ئەرکی کاری ئەم ڤیدیۆیەی گرتە سەر شان.