ئەمرۆ شەممە لەشاری كۆیە شانزەمین كۆنگرەی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكرد.
خالید عەزیزی سكرتێری گشتیی “حدك” لە وتارێكدا لە كۆنگرە ئاشكرای كرد: “لە رابردوودا سیاسەتی دروستمان رەچاو كردووە، بۆیە لە باشووری كوردستان دۆستی زۆرمان پەیدا كردووە.”
هەڵبژاردنی سکرتێری نوێ یەکێک لە بابەت و پرسە سەرەکییەکانی ناو کۆنگرەی حیزبی دیموكراتی كوردستانە.
هەروەها پرسی یەكگرتنەوە لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران یەكێكی دیكە لە باسەكانی ئەم كۆنگرەیە دەبێت.