رۆژی شەممە رێکەوتی 11/6/2015 شەپۆلێکی سەرما و بەفر رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بە هۆی بارینی بەفرەوە لانیکەم رێگەی 1000 ئاوایی کوردستان گیرا.
ژمارەی ئاواییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 1703 ئاواییە و بەفر رێگای 1000 ئاوایی ئەم بەشە لە کوردستانی دەگرێت و دەبێتە هۆی داخستنی قوتابخانەی شار و ئاوایەکانی کوردستان.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 8 هەزار رێگە و لانیکەم 40 گەردەنەی گرنگ بوونیان هەیە و 15 ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر هاتنی هەرەس “بهمن” هەیە.