سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە كرێكارێكی كورد خەڵكی گوندێكی نزیك شاری سنە بەهۆی رووداوی كار لە تاران گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 30 خەزەڵوەر لاوێكی كورد بەناوی خواڕەحم مورادی كوڕی محەمەد رەشید تەمەن 30 ساڵ لەكاتی كاركردن لەشاری تاران لەسەر بەرزایی كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
خواڕەحم مورادی خەڵكی ئاوایی تەختە بەدووری 35 كیلۆمەتری شاری سنەیە كە بەهۆی نەبوونی كار لە ناوچەكەی خۆیان ئاوارەی تاران بووە.
بڕیارە سبەینێ تەرمی ئەو كرێكارە كوردە رەوانەی گوندەكەیان بكرێتەوە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …