لەپاش موشەكبارانی كەمپی موجاهیدینو گیان لەدەستدانی ژمارەیەك لەئەندامەكانیان، نوسەرو سیاسەتوانی كورد، د. كامەران ئەمین ئاوە، دەڵێت: “بڵێی دەرفەت و دەستەڵاتی كۆماری سێدارە لە باشوری كوردستان بە تایبەتیی لە بەشێ یەكێتی و گۆڕاندا كەمتر لە بەغدا بێ؟
د. كامەران لە وتارێكدا كە بۆ زاگرۆسپۆستی ناردوە دەنوسێـت: لەم ساڵانەدا چەندین كەرەت شایدی كوشتارو تیربارانی ئەندامە چەككراوەكانی موجاهیدین و ئێستاش مووشەكبارانیان لە ئوردووگای لیبێرتی لەبەشی عەرەبیی عیراق بووین، لەم دوایانەش شایدی پیلانی ترۆری كاك ڕەزا كەعبی و تەقاندنەوەی كەمپەكەی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتكێشانی كوردستان بووین، بڵێی ئەم نیشانانە بۆ ئەوەی كە كاتی كوردەكانی ڕۆژهەڵات لە باشوری كوردستان گەیشتووە، بەس نەبێ؟ بڵێی دەرفەت و دەستەڵاتی كۆماری سێدارە لە باشوری كوردستان بە تایبەتیی لە بەشێ یەكێتی و گۆڕاندا كەمتر لە بەغدا بێ؟ ئێستا كەوایە ئایا كاتی ئەوە نەگێشتووە قۆڵبەدەست چاوەرێ سەرهەڵدانی كارەساتێكی ئاوا وەكو موجاهیدین نەمێنینەوە و ڕێگای چارەیەك بۆ هاتنە دەر لەم قەیرانە بدۆزینەوە؟ بە ڕاستی كاتێ ئەوە نەهاتووە پێداچوونەوەیەكی جیددی بە شێوەی حیزبایەتی و چارەسەرییەك بۆ ژیانی ئەندامەكان و ئەو بنەماڵانەی بكرێ كە ئاوا بێ ئاسۆ و بێ ئاوات لەو كەمپانەدا ژیان دەبنە سەر؟
دەقی وتارەكە لێــــــــــــرە بخوێنەوە.