سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

“ئاش بە نۆرەیە” / د. کامران ئەمین ئاوە

وانەی مووشەکبارانی موجاهیدین لە لیبێرتی بۆ کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان

وادەگێرنەوە، یەکێک لە ڕۆژان “ئیزرائیل” بۆ گیانکێشانی کەسێک دێ، هاتنی ئیزرائیل دەبێتە هۆی پەشۆکانی ئەم کەسە و ئاراستە‌کردنی پرسیارێک، کە کاکی برا بۆ ئاوا بێ خەبەر، ناوەقت و کتوپڕ بۆ گیان‌کێشانم هاتووی‌و پێشتر بە چەشنێک ئاگادارت نەکردمەوە کە کاتی مردنم نزیکە، تا بەڵانی‌کەم بە بەشێک لە کارەکانم ڕابگەم؟ ئیزرائیل لە وڵامیدا دەبێژێ: مەگەر چەند حەوتوو لەوە‌پێش چەند شەقام ئەوبەرتر لە ماڵی تۆ گیانی فلان کەسی ئاشناتم نەگرت، دەڵی وایە، دیسان دەڵی مەگەر حەوتووی رابردوو ڕووحی فلان کەسم چەند کووچە ئەوبەرتر لە ماڵی تۆ دەرنەکێشا، مەگەر  … هتد … ، ئەویش دیسان وڵامدەداتەوە و دەڵێ ئەرێ وەڵلا وایە! لە کۆتایی دا ئیزرائیل دەڵێ کاکی برا ئەوە ئێستاش نورەی تۆ هاتووە، من پێش هاتنم ئەو هەموو شتەم نیشان دای بەڵکو تۆ بە خۆبێتەوە و پێش مردن بە بەشێک لە‌ کارەکانت ڕابگەی، بەڵام تۆ وەرت نەگرت و بێ خیاڵ دانیشتی !!! ئەوە ئێستاش هاتوومەتە خزمەتت و ئیتر کاتت بەسەر چووە!!

بە داخەوە ئێستاش ئەمە بۆتە نەقڵی ئەمرۆی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تایبەتیی لە دوو دەیەی ڕابردوودا شایدی کارەساتی گەورە وەکو ترۆر و کوشتنی بەشێک لە ڕێبەران و سەدان کادر و پێشمەرگەی لێهاتوو و فیداکاریان لە بەشی ئازادکراوی باشوری کوردستان و دەرەوەی کوردستان واتە لە ئوروپا لە لایەن کۆماری سێ دارە بوون، لەم ساڵانەدا چەندین کەرەت شایدی کوشتارو تیربارانی ئەندامە چەککراوەکانی موجاهیدین و ئێستاش مووشەکبارانیان لە ئوردووگای لیبێرتی لەبەشی عەرەبیی عیراق بووین، لەم دوایانەش شایدی پیلانی ترۆری کاک ڕەزا کەعبی، تەقاندنەوەی کەمپەکەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتکێشانی کوردستان و ترۆری سێ پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان لە بەرەی شەری دژی داعشدا بووین، بڵێی ئەم نیشانانە بۆ ئەوەی کە کاتی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان گەیشتووە، بەس نەبێ؟ بڵێی دەرفەت و دەستەڵاتی کۆماری سێدارە لە باشوری کوردستان بە تایبەتیی لە بەشێ یەکێتی و گۆڕان‌دا کەمتر لە بەغدا بێ؟ ئێستا کەوایە ئایا کاتی ئەوە نەگێشتووە قۆڵبەدەست چاوەرێ سەرهەڵدانی کارەساتێکی ئاوا وەکو موجاهیدین نەمێنینەوە و ڕێگای چارەیەک بۆ هاتنە دەر لەم قەیرانە بدۆزینەوە؟ بە ڕاستی کاتێ ئەوە نەهاتووە پێداچوونەوەیەکی جیددی بە شێوەی حیزبایەتی و چارەسەرییەک بۆ ژیانی ئەندامەکان و ئەو بنەماڵانەی بکرێ کە ئاوا بێ ئاسۆ و بێ ئاوات لەو کەمپانەدا ژیان دەبنە سەر؟ لەوەدەچێ کووتنی ئەم شتانە بە باوەری کەسانێک ئاسان بێ، وایە، بەڵام ئەوانەی کە ئەرکی ڕێبەری حیزبێک و ژیان و داهاتووی ئەندامەکانیان وەئەستۆ دەگرن سەبارەت بەم شتانە بەرپرسن و دەبێ پێش قەومانی کارەساتەکە ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە، دەنا پاش قەومانی کارەساتەکە شین و گریان چ فایدە!!؟؟

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …