سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى گشتى پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە لە هوتێل گرەن پارکى ئامەد لەگەڵ نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و خاوەنکارەکان کۆبووەوە . لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێوەبەرانى هەدەپە و دەبەپەى ئامەد، هاوسەرۆکانى شارەوانى مەزنى ئامەد ، کاندیدەکانى هەدەپە لە ئامەد، شاندى بزووتنەوەى گۆران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان ئامادەبوون.
سەلاحەدین دەمیرتاش ووتەیەکى پێشکەش کرد و رایگەیاندکە رۆژەڤى سەرەکى تورکیا هەڵبژاردنەکانى رۆژى 7ى حوزەیرانە و ووتى :” لەو هەڵبژاردنەدا هیوامان ئەوەیە ئێمە ئاشتى بەسەر بخەین. ماوەى 120 ساڵە وەک کۆمەڵگە زەردەخەنە نەکەوتۆتە سەر لێومان. بێ گومان دەبێت لەشوێنى برسیبوون و هەژارى ئاشتى دروست نابێت. ئەگەر کۆمەڵگەکەمان رووبەروى کۆمەڵکوژى بکرێتەوە ، ئاشتى هیچ بوونێکى نابێت. ئێمە دەخوازین لەو هەڵبژاردنەدا ئاشتیەکى راست و ماییندە پێکبینین.”
سەلاحەدین دەمیرتاش لەبەرامبەر هێرشەکانى ئەو دواییە لەدژى هەدەپە نارەزایەتى نیشاندا و ووتى :” ئێمە لەتورکیا زۆرجار رووبەروى هێرش بووینەوە. هەوڵیاندا هەڤاڵانمان بەزیندووى بسوتێنن و کوشتیان. لەبەرامبەر هەموو ئەو هێرشانە دەبێت ئێمە زۆر هەستیاربین . ئێمە دەخوازین لە 7ى حوزەیران ئاشتى بەرپابکەین.”
هەروەها دەمیرتاش ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستوور پێشێل کردوە و دەخوازێت پارتەکەیان بەربەست دەرباز نەکات.
دەمیرتاش خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى وەرگرت
فلوگیدا باراتۆنى نوێنەرى نوسینگەى ئاشتى نێودەوڵەتى ئیتاڵیا رایگەیاند کە ئەوان خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 بۆ دەمیرتاش بەگونجاو بینیوە و خەڵاتەکەى پێشکەشى دەمیرتاش کرد.
لاى خۆشیەوە دەمیرتاش ووتى :” ئەو خەڵاتە لەسەرناوى هەموو ئەوانەى لەکۆڵانەکان و لەسەر شەقامەکان گیانیان لەدەستداوە و هەموو دایکانى جگەرسوتاو وەردەگرم.