داربەڕووە هەزار ساڵەكانی پارێزگای ئیلام ناسراو بە “بووكی زاگرۆس” لە ئاگردا سووتان.
بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 14ی مانگی جۆزەردان دارستانەكانی چاقاسەوز لە كێوی شەلم ئاگری تێبەردرا و بەو بۆنەوە بە دەیان هێكتار لە دارستانەكانی ئەو ناوچەیە سووتێندرا.
نزیكەی 87% لە پانتایی خاكی پارێزگای ئیلام دارستان و داربەڕوو دایگرتووە و لە ماوەی یەك مانگی رابردوو 4 جار ئاگری تێبەردراوە و ئەم پارێزگایە كە 640 هەزار هێكتار دارستانی هەیە و 60% لە داربڕەووەكانی بە هۆی كەمتەرخەمیی لایەنە بەرپرسیارە حكومەتییەكانەوە لە حاڵی لەنێوچووندایە، بە هۆی ئاگركەونەوەكانیشەوە دەیان هێكتاری دیكەی لێ سووتاوە.
دەبێ بوترێ، زۆر جار دارستان و ناوچە جەنگەڵیەكانی كوردستان لە لایەن خودی دەستوپەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامیەوە ئاگریان تێبەر دەدرێت و هۆكارەكەشی ئەوەیە كە شاخ و دارستانەكانی كوردستان هەمیشە لانكە و شوێنی حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەی خەباتكاری كورد بووە و كۆماری ئیسلامی بەم بیانووەوە خەریكی لەنێوبردن و فەوتانی سروشتی كوردستانە.