“عەزال فەهداوی” ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، چەكدارانی داعش ناوچەی دوورگەی ئەلبوفەهد و شارەدێی حسێبەیان لە رۆژهەڵاتی شاری رومادی ناوەندی پارێزگاكە كۆنترۆڵ كرد.
عەزال فەهداوی زۆرتر دەڵێ:”دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەكدارانی داعش ناوچەی دوورگەی ئالبوفەهد و شارەدێی حسێبەیان كۆنترۆڵ كرد كە دەكەونە دووری ١٢كم لە رۆژهەڵاتی شاری رومادییەوە، بۆیە دۆخی ئێستای هەموو ناوچەكانی ئەنبار مەترسیدارە و داعش بەرەو ناوچەكانی خالدییە پادگانی حەبانییە وحەدیسە پێشڕەوی دەكات”.
ئەم پێشهاتانە لەكاتێكدایە چەكدارانی داعش سەرەتای هەفتەی رابردوو شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنباریان كۆنترۆڵ كرد، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر هەڕەشە لە پادگانی حەبانییە دەكەن كە بە ناوەندی سەرەكی بەرگریكردن لە بەغدا دەناسرێت.