شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی 72 كاتژمێردا 32 كەس لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی 72 كاتژمێردا لە ئێران و لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە 32 كەس لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 31ی مانگی گولان 11 كەس لە زیندانی قزڵ حساری شاری كەرەج بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رۆژی چوارشەممە 30 مانگی گوڵان 8 كەس بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج لە سێدارە دراون.

هەر سەورۆژە لە شارەكانی میناب و قوچان 2 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان و ئەنجامدانی قەتڵ لە پێش چاوی خەڵك لەسێدارە دران و هاوڵاتییەكی بەلووچیش بە تاوانی قاچخی مادەهۆشەبەركان لە زیندانی ئەراك لەسێدارە درا.

هەورەها سەرلەبەیانی سێشەممە 29ی مانگی گوڵان 5 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە دران كە تەمەنی یەكێك لە ئێعدام كراوەكان 18 ساڵ راگەیەندراوە.

لە هەمان رۆژدا كەسێكی دیكە لە شاری شیراز و لە پێش چاوی خەڵك تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لەسێدارە درا و 4 كەسیش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانەكانی دلیجان و خومەینی سەر بە پارێزگای ئەراك ئێعدام كران.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو بە ئاستێكی زۆر رێژەی ئێعدامی هاوڵاتییان لە زیندانیە جیاجیاكانی ئێران پەرەی سەندووە و بە پێی ئامارە كۆكراوەكانی “زاگرۆس پۆست”، لانیكەم 150 كەس لەم ماوەیەدا لە ئێران ئێعدام كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.