له عه‌ره‌بستان ژنێکی تر ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی کرده‌وه.
به‌یان زه‌هران ناوی ئه‌و ژنه عهرهبستانییهیه که حه‌فته‌ی رابردوو توانی ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی خۆی له‌و وڵاته بکاته‌وه. زه‌هران سێیه‌مین ژنی عه‌ره‌بستانییه که توانیویه‌تی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌فته‌ری پارێزه‌ری بکاته‌وه.
زه‌هران ئاماژی به‌وه‌ش کردووه که دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی کارکردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عه‌ره‌بستانه‌وه، به سه‌دان پهیامو نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ هاتووه‌و که‌سانێکی زۆر له چالاکانی بواری یاسا‌و یه‌کسانیی مافه‌کانی ژن‌و پیاو بوێریی ئه‌ویان به‌رز نرخاندووه.
ئه‌م هه‌واڵه له سه‌روبه‌ندی رۆژی پارێزهرو دوابه‌دوای هه‌ندێ ئاماژه به کرانه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان به‌ڕووی مافه‌کانی ژنان بڵاو بووه‌ته‌وه.