لەسەر بڕیاری ئۆباما دوێنێ هیزێكی تایبەتی ئامریكا، لە سوریە عەمەلیاتێكی تایبەتیان ئەنجامدا دا بۆ دەستگیركردنی سەركردەی دیاری داعش “ئەبو سەیاف و ژنەكەی”.
لەو عەمەلیاتەدا “ئەبو سەیاف” كوژرا و ژنەكەی دەستگیركرا، ئێستاش لە بنكەیەكی سەربازییە لە عێراق لە هەمان كاتدا تەواوی ئەندامانی تیمی هێزە تایبەتەكەی ئامریكا بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.
كچێكی گەنجی ئێزدی لە ماڵەكەی “ئەبو سەیاف” لە كاتی عەمەلیاتەكەدا دەدۆزرێتەوە، كە وەكو كەنیزەك لەو ماڵە هێڵراوەتەوە.
ئەبو سەیاف، یەكێكە لە سەركردەكانی داعش و سەرپەرشتی نەوت و گاز و داهاتی ئەو گرووپەی دەكرد. ئەو، بەشداری لە چەندین رەشەكوژی ئەو گرووپە كردووە و ژنەكەشتی دەوری هەبووە لە بەكۆیلەكردنی كچە ئێزدییەكان.
حكومەتی عێراق لە عەمەلیاتەكە ئاگاداركراوەتەوە و كچە ئێزدییەكەش بە زووترین كات دەگەیەندرێتەوە نێو خێزانەكەی.
حكومەتی سوریە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و كوژرانی ئەبو سەیاف لەگەڵ 40 چەكداری دیكەی داعش لە كێڵگەی نەوتی “ئەلعومەر”یشی راگەیاند.