هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

یەكێك لە رێبەران و 40 چەكداری دیكەی داعش كوژران

لەسەر بڕیاری ئۆباما دوێنێ هیزێكی تایبەتی ئامریكا، لە سوریە عەمەلیاتێكی تایبەتیان ئەنجامدا دا بۆ دەستگیركردنی سەركردەی دیاری داعش “ئەبو سەیاف و ژنەكەی”.

لەو  عەمەلیاتەدا “ئەبو سەیاف” كوژرا و ژنەكەی دەستگیركرا، ئێستاش لە بنكەیەكی سەربازییە لە عێراق لە هەمان كاتدا تەواوی ئەندامانی تیمی هێزە تایبەتەكەی ئامریكا بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.

كچێكی گەنجی ئێزدی لە ماڵەكەی “ئەبو سەیاف” لە كاتی عەمەلیاتەكەدا دەدۆزرێتەوە، كە وەكو كەنیزەك لەو ماڵە  هێڵراوەتەوە.

ئەبو سەیاف، یەكێكە لە سەركردەكانی داعش و سەرپەرشتی نەوت و گاز و داهاتی ئەو گرووپەی دەكرد. ئەو، بەشداری لە چەندین رەشەكوژی ئەو گرووپە كردووە و ژنەكەشتی دەوری هەبووە لە بەكۆیلەكردنی كچە ئێزدییەكان.

حكومەتی عێراق لە عەمەلیاتەكە ئاگاداركراوەتەوە و كچە ئێزدییەكەش بە زووترین كات دەگەیەندرێتەوە نێو خێزانەكەی.

حكومەتی سوریە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و كوژرانی ئەبو سەیاف لەگەڵ 40 چەكداری دیكەی داعش لە كێڵگەی نەوتی “ئەلعومەر”یشی راگەیاند.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.