بە پێی ئاماری رێكخراوی پشتگیری لە رۆژنامەنووسان لە ماوەی ساڵی رابردوو 70 هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە كاتی چالاكیو رووماڵكردنی رووداوەكان كوژراون كە دوو لەسەر سێی ئەو رووداوانە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوەتە ئاراوە.
كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان كە مقەڕەكەی لە نیۆیۆركە، رۆژی دووشەممە 9ی بەفرانبار بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك رایگەیاندووە 36 لەسەدی ئەو هەواڵنێرانە كە كوژرانیان تەئیدكراوە، لە جەریانی رووبەڕوبوونەوەی دوو لایەن كوژراونو 20 لەسەدی دیكەشیان لە جەریانی ئەنجامدانی مەئموریەتی مەترسیدار گیانیان لەدەستداوە. هاوكات لە ماوەی ساڵی رابردوو لانیكەم 60 هەواڵنێر لە سووریە رفێندراون. بە پێی ئاماری كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان، ساڵەكانی 2009و 2012 خراپترین ساڵەكان بووە كە تێیدا 74 هەواڵنێر لە كاتی
رووماڵكردنی هەواڵ كوژراون. كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان لە ساڵی 1992 بنكەیەكی بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لە بابەت كوژرانی هەواڵنێران لە سەرتاسەری جیهان پێكهێناوە.