لە شاری بۆكان30 كۆنە ڕاوچیی بە ئەزموون، وازیان لە ڕاوكردن هێناوە و نزیك بە 30 كەویشیان گەڕاندووەتەوە بۆ داوێنی سروشت.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو ڕاوچییانە لە چیای “بەردەزەرد”ی شاری بۆكان وازهێنانی خۆیان لەڕواكردنی ئاژەڵ و باڵەندەكان ڕاگەیاندووە.
ڕاوچییەكان سەرجەم قەفەسەكانی خۆیان لە ئاگردا سووتاندووە و ژمارەیەكی دیكەشیان چەكەكانیان شكاندووە و ژمارەیەك باڵەندەش ئازاد كراون.
لەو بارەیەوە چالاكانی ژینگەپارێزی و كلتوری كورد هەوڵی لەو چەشنەیان بە نیشتمان خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە سروشتی كوردستان وەسف كردووە.
پێشتریش لە چەندین شاری دیكەی كوردستان هەوڵی لەو چەشنە بەڕێوە چووە و تەنانەت ماوە بە ماوە لایەنگرانی ژینگە بە شێوەی خۆڕسك سەیرانگە و شوێنە گشتییەكانی كوردستان خاوێن دەكەنەوە.