بڕیار گابار ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كە جە كە، كە ماوەیەك لەوەپێش ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی بەجێهێشتوو پەنای بردە پارتی دێمۆكراتی كوردستان، ئێستا بڕیارە حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابمەزرێنێت.
بە پێی هەواڵێکە لە سایتی شارپرێس بڵاو بوەتەوە، مەسعوود بارزانی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەوڵی ئەوەدایە، بە كەڵك وەرگرتن لە بڕیار گابار حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێك بهێنێت كە ناوەكەشی هاوشێوەی ناوی حیزبەكەی خۆی واتە پارتی دێمۆكراتی كوردستان_ ئێران دەبێت. مەسعوود بارزانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی دیاریكراو بۆ هەر كام لە رۆژئاواو باكووری كوردستان حیزبی نوێی دامەزراندووەو ناوی پارتی دێمۆكراتی كوردستان بە پاشگری ئەو وڵاتانەی كوردی تێدایە، ناو لێناوە.
ئێستاش لە حاڵی یارمەتیدانە بە دامەزراندنی حیزبێكی دیكەی هاوشێوەی حیزبەكەی خۆی لە رۆژهەڵاتی كوردستانو بۆ ئەم بابەتەش بڕیار گاباری وەك كەسایەتی ژمارەی یەكی ئەم حیزبە لە قەندیلو ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێنایە خوارەوە.