هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

داعش لە جیاتی فەیسبوك تۆڕی كۆمەڵایەتی خەڵیفە بووكی كردەوە

لایەنگران و هەوادارانی‌ داعش تۆڕێكی‌ كۆمەڵایەتی‌ بەناوی‌”خەلیفە بووك”، لە جیاتی فەیسبوك دەكەنەوە بۆ چالاكی‌ و كاری‌ كەسانی‌ سەر بەو ریكخراوە.

لەگەڵ ئەوەی‌ سایت و تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ “خەلیفە بووك” بۆ ماوەیەكی‌ كەم كەوتە كار و باس لەوە دەكرێت لەلایەن كەسانێكی‌ كەم ئەزمون لەو بوارەدا دامەزراوە و بەئاسانی‌ هاك دەكرێت.

بەڵام  داعش بەئەزمونێكی‌ نوێی‌ دادەنێن و رایدەگەیەنێت ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەیان بۆ كار و چالاكی‌ لایەنگر و هەوادارانیان داناوە تاكوو لەوێدا كارەكانیان بڵاوی‌ بكەنەوە.

ئەم كارەی‌ داعش دوای‌ ئەوە دێت كە كارو چالاكی‌ ئەو رێكخراوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قەدەغەكرابوو، بەڵام ئەو رێكخراوە دەیەوێت خاوەن تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ و ناوەندی‌ خۆیان بن.

لەگەڵ ئەوەی‌ خەلیفە بووك، تۆڕێكی‌ كۆمەڵاتی‌ ئاساییە، بەڵام نەقشەی‌ جیهان و لۆگۆی‌ داعشی‌ بەسەرەوەیە. هەروەها بەرنامەیان داناوە  كە پێگەیەكە  بۆ داونلوودی‌ ئەو شتانەی‌ كە  لایەنگرانیان بتوانن چیان پێویستە بەئازادی‌ بیكەن. كە لەلایەن كەسێكەوە لە موسڵ دامەزراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.