لە درێژەی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پرسی پەرەگرتنی ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستانو كاریگەرە مەنفیەكانی لەسەر لاوان درایە بەر باسو لێكۆڵینەوە.
لەم بەشەدا ئاماژە بە رۆڵی رێكخراوە ئیسلامیە سیاسیەكان كرا كە چەندین شێوازی جۆراوجۆریان گرتوتە پێش بۆ ئەوەی جەماوەرو بە تایبەت بەرەو لای خۆیان رابكێشنو بەمشێوە رەوتی بەرەوپێشچوونو گەشەی كۆمەڵگا بە لاڕێدا دەبەن. هاوكات لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆنفڕانسە ئاماژە بە مەسەلەی دیاردەی مادە هۆشبەرەكان كرا كە لاوی تووشبوو بەرەوڕووی دەیانو سەدان زیانی كۆمەڵایەتی دەبێتو هاوكات كۆماری ئیسلامیی كۆڵەكەیەكی گرینگی پەرەپێدەری مادە هۆشبەرەكان لە كوردستانە.
لەم بەشەدا بەشێكی زۆری لاوانی بەشداربوو سەرنجو تێبینیەكانی خۆیان لە بابەت پرسی تووشبوونی لاوان بە مادە هۆشبەرەكان درایە بەر باس.