دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ئیسلامی سیاسی‌و دیاردەی مادە هۆشبەرەكان تەوەرێكی گرینگی كۆنفڕانس بوو

لە درێژەی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پرسی پەرەگرتنی ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و كاریگەرە مەنفیەكانی لەسەر لاوان درایە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە.

لەم بەشەدا ئاماژە بە رۆڵی رێكخراوە ئیسلامیە سیاسیەكان كرا كە چەندین شێوازی جۆراوجۆریان گرتوتە پێش بۆ ئەوەی جەماوەر‌و بە تایبەت بەرەو لای خۆیان رابكێشن‌و بەمشێوە رەوتی بەرەوپێشچوون‌و گەشەی كۆمەڵگا بە لاڕێدا دەبەن. هاوكات لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆنفڕانسە ئاماژە بە مەسەلەی دیاردەی مادە هۆشبەرەكان كرا كە لاوی تووشبوو بەرەوڕووی دەیان‌و سەدان زیانی كۆمەڵایەتی دەبێت‌و هاوكات كۆماری ئیسلامیی كۆڵەكەیەكی گرینگی پەرەپێدەری مادە هۆشبەرەكان لە كوردستانە.

لەم بەشەدا بەشێكی زۆری لاوانی بەشداربوو سەرنج‌و تێبینیەكانی خۆیان لە بابەت پرسی تووشبوونی لاوان بە مادە هۆشبەرەكان درایە بەر باس.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.