هۆكارەكانی نالەبار بوونی ژینگە و خراپ بوونی چۆنیەتی بەڕێوەرایەتی مرۆیی لە 2 پارێزگای كرماشان و ئیلام، بووتە هۆی ئەوەیكە دار بەڕیووەكانی زاگرۆس بەرەوڕووی مەترسیی لەنێوچوونی یەكجاری بن.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، دار بەڕووكانی ناوچەكە بە هۆی كێشەی جۆروجۆر لەوانە وشكەساڵی، خۆڵ بارین، گۆڕانكاریی كەش و هەوای ناوچەكە و هەروەها چالاكی ئاوەدانكردنەوە و ئاگركەوتنەوە بوونەتە هۆی ئەوەیكە جوانیەكانی زاگرۆس بەرەوڕووی لەنێوچوونی یەكجاریی ببنەوە.
دار بەڕووەكان 90% لە پانتایی 600 هەزار هێكتاریی دارستانەكانی پارێزگای ئیلام و بەشێكی بەرین لە ناوچەكانی پارێزگای كرماشان لەخۆدەگرێت.
بوونی “نەخۆشیی خەڵووزی بەڕوو” كە هیچ دەرمانێكی نیە، دۆخی پەڕە پەڕە بوونەوەی پێستی دارەكان و بەستێنی هێرشی ئافەتە دارخۆرەكانی لەبار كردوە و خەسارگەلێكی ساڕێژ نەكراوی لە ئێكۆسیستمی ئەو 2 پارێزگایە داوە.
گەڵاڵەی پێشگیریی لە وشك بوونی دار بەڕووەكان لە 100 هەزار هێكتار لە پانتایی ناوچە دارستانییەكان، هیچی لە خەسارەكان كەم نەكردووەتەوە و لەو پەیوەندەدا دەستەو داوێنی “هاوكاریی كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەكە” بوونەتەوە.
بارینی بەردەوامی خۆڵ و خاك بووەتە هۆی ئەوەیكە، كونی هەناسەكێشانی دارەكان پڕ بێتەوە و وشك ببن و كردەوەگەلێكی لە چەشنی لابردنی دارە وشكەكان و ئافەت لێدان و نەخۆشی و بردنە دەرەوەیان لە دارستانەكان و هەروەها هەرەس كردنی بێهداشیی هیچ ئاكامێكی ئەوتۆی نەبێ.
ئیلام لە نێوان 11 پارێزگای زاگرۆس نشین پلەی چوارەمی لە بواری ئاستی پانتایی جەنگەڵەكن هەیە و بە پێی بەراوەردەكان لەم بارەوە، 10% لە 642 هەزار هێكتار دارستانی بەڕووی پارێزگای ئیلام وشك بووە و بەشی كرماشانیش لەم وشك بوونی دارستانانەدا، هاوشێوەی ئیلامە.
قووڵایی كارەساتەكە كاتێ دەردەكەوێ، كە بزانین 500 ساڵی دیكە دەخایەنێ تا دارێكی بەڕوو گەورە بێت و دامەزراوە حكومەتییەكانیش تا ئێستا بەرنامەیەكی بەردەوام و سەرانسەرییان لەو ناوچەیە نەبووە و كەمترین بایەخیان بەو پارێزگایە داوە.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو، چەندین جار هەواڵنێرییە حكومەتییەكان راپۆرتیان لە سەر كارەساتی ژینگە لە 2 پارێزگای ئیلام و كرماشان تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەكی پەیوەندیدار لەو بارەوە هەوڵێكی نەداوە.
2 پارێزگای ئیلام و كرماشان، پتر لە 35 جۆر جانەوەر و 138 جۆر باڵندەیان هەیە و لە ناوچە پڕ بایەخ و جوانەكانی ئێران دێنە ئەژمار.