ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزەی ئینتزامییەكانی شاری كرماشان لە ئاگاداركردنەوەیەك بەو هۆڵانە (تالار) كە شایی و زەماوەندیی تێیدا ئەنجام دەگرێ رایگەیاندووە، ە دەبێ ژنان و پیاوان بە جیاجیا لەو هۆڵانەدا هەڵپەڕێن و نابێ بە شێوەی رەشبەڵەك هەَپەڕێن.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ئاگاداركردنەوەیەكدا هەموو ئەو هۆڵانەی كە شایی و زەماوەندی تێدا ئەنجام دەگرێ دەبێ شوێنی هەڵپەڕینی ژنان و پیاوان جیا بكرێنەوە و لە ئەگەری لەبەرچاو نەگرتنی ئەم ئاگادارییە، هۆڵەكە دادەخرێت و بەرەوڕووی سزای دادوەریی دەبێتەوە.
ئەو ئاگاداركردنەوەیە لەحاڵێكدا بە هۆڵەكانی شایی و زەماوەند لە كرماشان راگەیەندراوە، كە هەڵپەڕكێ و خۆشیی رەشبەڵەك (تێكەڵ) ژنان و پیاوانی كورد لە رێوڕەسمەكاندا بەشێك لە كەلتووری دێرینی خەڵكی كوردستان دێتە ئەژمار و ئەم چەشنە یاساگەلە بەردەوام ناڕەزایی توندی خەڵكی لێ كەوتووەتەوە.
هەروەها ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزە ئینتزامییەكانی كرماشان لە ئاگاداركردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، كە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی شایی و زەماوەند بە شێوەی رەشبەڵەك بە دوور لە ئەخلاق و بنەما ئیسلامیەكانە و لەمەوبەدوا لە هۆڵەكاندا دەبێ ژنان و پیاوان جیا لە یەكتر و بە لەبەرچاو گرتنی ئەو یاسا و رێسا ئیسلامیانە، هەڵپەڕكێ بكەن.
ئەو یاسایە پێشتر لە زۆربەی شارەكانی كوردستان چووبووە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە و بووەتە هۆی ئەوەیكە تا لە هەندێ شوێن هاوڵاتییانی كورد بە ناچار رێوڕەسمی زەمانوەندی خۆیان لە ماڵەكاندا بەڕێوە بەرن و لەم حاڵەتەشدا، هەندێ جار بینەری دەستێوەردانی هێزە ئینتزامییەكان و ئیدارەی مەفاسدی كۆمەڵایەتیین.