پارێزگای كرماشان بە نرخی بەشداریی ئابووریی 32.2% سیهەمین پارێزگای ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی ناخالسی میللی دێتە ئەژمار و پاش سیستان و بەلوچستان پەراوێزخراوترین و بێ بەشترین پارێزگای ئێران دێتە ئەژمار.
“مەنسور وافری” لە چالاكانی مافی مرۆڤ لە شاری كرماشان، بە سەرنجدان بەوەیكە سەرانەی بەرهەمهێنانی ناخالسی ناوخۆیی ئەو پارێزگایە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو زۆر كەم بووە، دەڵێ: نرخی بێكاریی 15.7% بووە و بەم پێیە شەشمین پارێزگای بێكاری ئێران دێتە ئەژمار.
وافری لە وتووێژێكی كورت لەگەڵ ماف نیوز، بە كەم زانینی خزمەتگوراییەكانی كرماشان، بێكاری، گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان، گەشە نەكردن، كەم بوونی ئاستی لێ زانینەكان و بەرز بوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیریی، لە كێشە هەرە سەرەكیەكانی ئەو پارێزگایە دەزانێت.
هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران رایانگەیاندووە، كە پتر لە 240 هەزار كەس لە پارێزگای كرماشان كۆچیان كردووە، كە ئەو گرفتە كۆمەڵایەتیانە لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەو كۆچ كردنە بووە.
سەرانەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی پارێزگای كرماشان لە ماوەی ساڵی رابردوو، 410 هەزار تمەن بەراوەرد كراوە، كە بە سەرنجدان بە بەرز بوونی نرخەكان، بێبەش بوون و هێڵی هەژاری لێ دەكەوێتەوە.