شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

باكۆتی كڕینی مریشك لە شارە جیاجیاكانی كوردستان و ئێران

پاش گرانبوونی نرخی مریشك لە ئێران خەڵكی شارەكانی نەغەدە، میاندواو و خۆی هاوكات لەگەڵ خەڵكی تاران، بە پێكهێنانی كەمپەینگەلێك كڕینی مریشكیان بایكۆت كرد.

بە پێی راپۆرتی شنۆ باس، بەرزبوونەوەی سەرسوڕهێنەری نرخی مریشك لە رۆژانی كۆتایی ساڵ، شۆكێكی گەورەی داوە لە بنەماڵە كەمداهاتەكان و ئێستاكە زۆربەی چینە خوارووەكانی كۆمەڵگا توانانی كڕینی مریشكی 8 تا 8هەزار و 500 تمەنیان نیە.

بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لەگەڵ رخنەی توند بەرەوڕوو بووەتەوە و پێكهێنانی كەمپەینی بایكۆت لە شارەكانی نەغەدە، میاندواو و خۆی چووەتە قۆناغێكی نوێیەوە و خەڵكی ئەو شارانە پاش بانگەوازی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كڕینی مریشكیان راگرتووە.

ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی مریشك لە دۆخێكدایە، كە هیچ بەرپرسێك ناچێتە ژێر باری ئاڵۆزیی بازاڕ و پێشبینی دەكرێ ئەم ناڕەزاییانە بكێشرێتە نێو شارەكانی دیكە و شەپۆلێك لە بایكۆت خستنە سەر كڕینی مریشك خەسارێكی زۆر بە دەڵاڵەكان و كەسە هەلپەرەستەكان بگەینێت.

شایانی باسە، ساڵانی رابردوو وەزارەتی پیشەسازیی، كان و بازرگانیی بازاڕی جێژنیان تەنزیم دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بەرپرسیاریەتی تەنزیمی بازاڕی شەوی جێژن كەوتووەتە ئەستۆی وەزراەتی كشت و كاڵ و ئەو وەزارەتەش تا ئێستا نەیتوانیوە بازاڕ بە شێوەی گونجاو كۆنتڕۆڵ بكات و ئەمەش گوشاری ئابووریی زۆری بۆ خەڵك دروست كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.