شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

شایی و سەمای خەڵكی كوردستان لە ژێر كەشی ئەمنیەتی بۆ ئازادیی كۆبانێ بەردەوامە

پاش ئەوەیكە لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی ئازادكردنی شاری كۆبانێ لە لایەن خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارەوە، كۆڕ و كۆبوونەوەی دەربڕینی شایی و سەما بەڕێوەچوو و شیرینی لە نێوان هاوڵاتییاندا بڵاو كرایەوە، ئەو شایی دەربڕینە هەتا ئێستاش لە ژێر گوشاری كەشی ئەمنیەتیدا بەردەوامە.

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، پاش ئەوەیكە لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو شایی و سەمای خەڵكی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت شاری سنە بە چڕ و پڕی بەردەوام بووە و لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانیشەوە گوشار خرایە سەر هاوڵاتییان، ئەو كەشە ئەمنیەتیە توند و تۆڵەی هێزە حكومەتیەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مانگی سەرماوەزیش بەسەر ئەو شارەدا زاڵ بوو.

پەیامنێرمان لە سنەوە باس لەوە دەكات، كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاستی شاری سنەدا كەشێكی ئەمنیەتی توندوتۆڵ زاڵ بووە و باس لەوەش دەكرێ، لە شارەكانی “قوروە، بیجاڕ و هەمەدان” هێزی تایبەتی كۆماری ئیسلامی رەوانەی شارەكە كراون و شواری ئەمنیەتیش بڕیاری تەقەكردن لە خەڵكی داوەتە هێزەكان و پێیان راگەیەندراوە كە هەر كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بدرێتە بەر دەستڕێژیی گوللە.

لە لایەكی دیكەوە، پەیامنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری سەقز دەلێ: كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مانگی رێبەندان ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شارەكە، بە بۆنەی رزگاربوونی كۆبانێ لە دەستی چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” شیرینی بڵاو كراوەتەوە و هاوڵاتییان ئەو سەركەوتنە مەزنەیان بە یەكتر پیرۆزبایی وتووە.

لە لایەكی دیكەوە، بڕیار بوو كاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو خەڵك بۆ دەربڕینی شادی و خۆشی بە هۆی سەركەوتنی كۆبانییەوە لە زریبار كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەمنیەتی و نیزامی بوونی شارەوە، خۆشی و شادیی هاووڵاتییان پەكی كەوتەوە.

دەوترێ هێزە لیباس شەخسییەكان كارتی پێناسیان لە هاووڵاتیان دەستاند و لە دەوربەری زرێباریش بڵاوەیان بە خەڵك دەكرد و هەتا ئێستا چەندین تێكهەڵچوون لە نیوان هاوولاتییان و هیزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەاكندا هاتۆتە ئاراوە و لەو پەیوەندەدا كەسێك بەناوی (جەلال خیشكار) و تەمەن ٢٩ ساڵەی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستگیر كراوە.

شایانی باسە، رۆژی دووشەممە 6ی مانگی رێبەندان و پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئازادكرانی كۆبانێ لە ماڵپەڕ و تۆڕە میدیایەكاندا بڵاو كرایەوە، خەڵكی هەر 4 پارچەی كوردستان و بەتایبەت خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شارە جیاجیاكانی هەر 4 پارێزگای “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” سەركەوتنەكەیان بەرز و پیرۆز نرخاند و بەو بۆنەوە شایی و سەمایان گێڕا و شیرینیان لە نێوان یەكتردا بڵاو كردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.