یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

كچانی ئێرانی لە رێگای هاوسەرگیریەوە لە وڵاتەكەیان هەڵدێن

بە هۆی ئەوەیكە دۆخی هاوسەرگیری لاوان لە ئێران رۆژ لەدوای رۆژی دژوارتر دەبێتەوە و بەو پێیەش تەمەنی هاوسەرگیری روو هەڵكشان دەكات، ئامارە فەرمیەكان باس لەوە دەكەن، كە بە دابەزینی رێژەی هاوسەرگیریی ناوخۆیی، هاوسەرگیری كچانی ئێران لەگەڵ كەسانی بیانی 26% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەو چەشنەی كە دەردەكەوێت، گوایە كچانی ئێرانی مەیلێكی زۆریان بە هاوسەرگیریی لەگەڵ كوڕان و پیاوانی بیانی هەیە و هاوسەری خۆیان لە نێوان بیانیەكاندا جیا دەكەنەوە. ئامارەكانی دەفتەری ئامار و زانیاریی كەسێكی ئێران دەریدەخات، كە تەنیا لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 615 كەس لەگەڵ پیاوانی بیانی هاوسەرگیرییان كردووە و ئەم رێژەیە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو كە ئەو ئامارە 487 كەس بووە، بە ئاستی 26.3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بە پێی ئامارەكانی باری كەسێتی لە ئێران، لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 538 هەزار و 776 حاڵەت هاوسەرگیری لە ئێران تۆمار كراوە.

هەروەها راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، ئەو كچە ئێرانیانەی كە لەگەڵ كەسانی بیانی هاوسەرگیری دەكەن، تەمەنیان لەسەرەوەیە و پیاوە بیانیەكان نێوەنجی تەمەنیان 2/38 ساڵە و كچانی ئێرانیش 6/33 ساڵ راگەیەندراوە.

هەروەها ئامارەكان باس لەوە دەكەن، 138 كچی 25 تا 29 ساڵی ئێرانی مێردیان بە پیاوانی بیانی كردووە و 116 كچی 30 تا 34 ساڵیش لەگەڵ پیاوانی بیانی هاوسەرگیرییان كردووە.
90 كەس لەو كچانە خەڵكی پارێزگای تاران، 48 كەسیان خەڵكی پارێزگای خوزستان، 44 كەس خەڵكی پارێزگای قوم، 42 كەس خەڵگی پارێزگای ورمێ و 36 كەسیش خەڵكی پارێزگای خوراسان بوون.

شایانی باسە، تەنگەژە ئابووریی و كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگای ئێران وایكردووە، كە هەم تەمەنی هاوسەرگیری لەو وڵاتە بە ئاستێكی زۆر بڕواتە سەرەوە و هەمیش ببێتە هۆی ئەوەیكە زۆرێك لە كچان و كوڕانی ئێران بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوبەش و هاوژینی خۆیان روو لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەو وڵاتە بكەن و هاوسەرگیرییش وەكوو دەیان دیاردەی نەشیاوی دیكە لە ئێران ببێتە كێشەیەكی گەورەی كۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە نێو لاواندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.