بەپێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 400 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە نەخوێندەوارن.
بەم جۆرە كە ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێر كردنی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا 71 هەزار كەسی نەخوێندەواریان دەستنیشان كردوە كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە.
ڕەمەزان یووسفی، جێگری سەوادئامووزی ئیدارەی گشتیی پەروەردەو فێركردنی پارێزگای سنە وێڕای ڕاگەیاندنی ئاماری نەخوێندەوارانی ئەم پارێزگایە گوتوویەتی 71 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵە بە هیچ شێوەیەك خوێندەوارییان نییە كە لەم ڕێژەیە 18 هەزار كەسیان دایكو باوكی نەخوێندەواری قوتابییەكانن.
ڕاگەیاندنی ڕێژەی 71 هەزار كەسی نەخوێندەوار لە پارێزگای سنە لە حاڵێك دایە كە بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، حەشیمەتی نەوێندەواری پارێزگای ئیلامیش 48 هەزار كەس و لە پارێزگای ورمێ 183 هەزار كەسو بۆ پارێزگای كرماشانیش ئەم ئامارە تا ئاستی 105 هەزار كەس ڕاگەیەندراوە.