هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 400 هەزار نەخوێندەوار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە

 بەپێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 400 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە نەخوێندەوارن.

بەم جۆرە كە ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێر كردنی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا 71 هەزار كەسی نەخوێندەواریان دەستنیشان كردوە كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە.

ڕەمەزان یووسفی، جێگری سەوادئامووزی ئیدارەی گشتیی پەروەردەو فێركردنی پارێزگای سنە وێڕای ڕاگەیاندنی ئاماری نەخوێندەوارانی ئەم پارێزگایە گوتوویەتی 71 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵە بە هیچ شێوەیەك خوێندەوارییان نییە كە لەم ڕێژەیە 18 هەزار كەسیان دایك‌و باوكی نەخوێندەواری قوتابییەكانن.

ڕاگەیاندنی ڕێژەی 71 هەزار كەسی نەخوێندەوار لە پارێزگای سنە لە حاڵێك دایە كە بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، حەشیمەتی نەوێندەواری پارێزگای ئیلامیش 48 هەزار كەس و لە پارێزگای ورمێ 183 هەزار كەس‌و بۆ پارێزگای كرماشانیش ئەم ئامارە تا ئاستی 105 هەزار كەس ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.