بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشهمه 10 دێسامبر ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له نێڵسن ماندێلا له ستادیۆمی ژوهانسبورگی ئافریقای باشوور به‌ڕێوه‌بچێت. ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له به‌ناوبانگترین سه‌رۆک کۆماری زیندانی سیاسیی جیهان له ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بووه‌و به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار کهسو له‌وانه سه‌دان که‌سایه‌تیی دیاری سیاسی‌و کولتووری له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌شدار ده‌بن.
بان کی مون سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئامریکا، دیلما رۆزێف سه‌رۆک کۆماری برێزیل‌و راوۆل کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری کوبا له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی ئه‌مڕۆن.
له لایه‌ن ئێرانه‌وه تا ئێسته چه‌ند که‌س وه‌ک نوێنه‌ری به‌شداربوو له ڕێوڕه‌سمی ماندێلا وه‌ک محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری (جێگری سه‌رۆک کۆمار)، ئێسحاق جه‌هانگیری (جێگری سه‌رۆک کۆمار)و محه‌مه‌د خاته‌می (سه‌رۆک کۆماری پێشوو) ڕاگه‌یه‌نراون، به‌ڵام پشتڕاست نه‌کراوه‌ته که چ که‌سێک به نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له ژوهانسبورگ ده‌بێت.
نێڵسن ماندێلا کۆتایی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژی 5دێسامبرو له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ماندێلا به درێژایی ژیانی کاریگه‌ریی به‌رچاوی له که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیی سیاسی له ئافریقای باشوورهه بوو، ئه‌و ڕێبه‌ره له ماوه‌ی 27ساڵ زیدانی بوونیدا توانی سیستێمی ئاپارتاید له وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و له داگیرکاریی بریتانیا ڕزگاری بکات.