ئاواییەكانی سەر بە پارێزگای “كرماشان” لە لایەن نوێنەرانی پاڵێوراوانی كۆماری ئیسلامیەوە كەڵكوەرگرتنی سیاسیان لێ دەكرێت.
خەڵكی ئاواییەكانی بەشی ناوەندیی “كرماشان” بە هۆی نەبوونی پێداویستی و ئاوی خواردن و گاز، ناڕازیین و كاربەدەستانیش هیچ ئاوڕێك لەو دۆخە نادەنەوە.
دانیشتووانی ئاوایی “بزەڕیشان” سەر بە بەشی “سەرفیروزئاباد”ی شاری كرماشان باس لەوە دەكەن: كاتێ نوێنەرانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی پێویستیان بە كۆكردنەوەی دەنگە، لە هەموو دەورەیەكدا ئەوەندە سەردانی ئاواییەكان دەكەن و بەڵێن دەدەنە خەڵكەكەی، كە هەمووان وەزاڵە دێنن، بەڵام هەركە دەنگەكەیان وەدەستهێنا و چوونە نێو مەجلیس ئیتر كەس نایانبینێ.
بەخشی “سەرفیروزئاباد” شار كرماشان 3 گوندی گەورە لەوانە “عوسمانوەند، جەلالوەند و فیروزئاباد” لەخۆدەگرێ، كە 30 هەزار كەس تێیدا ژیان دەكەن و نێهزەتی سەوادئاموزی پارێزگای كرماشان، كە بە وتەی هەواڵنێریی حكومەتیی “مێهر” بە هۆی ناكارامەییەوە هەڵپێچراوە و 70% دانیشتووانی ئاواییەكانی “سەرفیروزئاباد” كە 203 ئاوایی دەگرێتەوە، هێشتاكە توانای خوێندن و نووسینیان نیە.
هەروەها پێشتریش راپۆرتەكان سەبارەت بە بێبەش بوونی ئاواییەكانی “چاوی مار، چەم نەوزە و گدارپی” لە پارێزگای كرماشان باسیان لەوە كردبوو، كە بەرپرسیانی ئەو پارێزگایە و هەروەها نوێنەرانی مەجلیس بەڵێنیان دابوو بە كێشە و گرفتەكانی ئاواییەكان چارەسەر بكەن، بەڵام هەتا ئێستاش هیچ كارێكیان لەو بوارەدا ئەنجام نەداوە.