سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ناڕەزایی خەڵكی ئاواییەكانی “كرماشان” بە هۆی كەمبوونی “ئاوی خواردن و گاز”

ئاواییەكانی سەر بە پارێزگای “كرماشان” لە لایەن نوێنەرانی پاڵێوراوانی كۆماری ئیسلامیەوە كەڵكوەرگرتنی سیاسیان لێ دەكرێت.

خەڵكی ئاواییەكانی بەشی ناوەندیی “كرماشان” بە هۆی نەبوونی پێداویستی و ئاوی خواردن و گاز، ناڕازیین و كاربەدەستانیش هیچ ئاوڕێك لەو دۆخە نادەنەوە.

دانیشتووانی ئاوایی “بزەڕیشان” سەر بە بەشی “سەرفیروزئاباد”ی شاری كرماشان باس لەوە دەكەن: كاتێ نوێنەرانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی پێویستیان بە كۆكردنەوەی دەنگە، لە هەموو دەورەیەكدا ئەوەندە سەردانی ئاواییەكان دەكەن و بەڵێن دەدەنە خەڵكەكەی، كە هەمووان وەزاڵە دێنن، بەڵام هەركە دەنگەكەیان وەدەستهێنا و چوونە نێو مەجلیس ئیتر كەس نایانبینێ.

بەخشی “سەرفیروزئاباد” شار كرماشان 3 گوندی گەورە لەوانە عوسمانوەند، جەلالوەند و فیروزئاباد” لەخۆدەگرێ، كە 30 هەزار كەس تێیدا ژیان دەكەن و نێهزەتی سەوادئاموزی پارێزگای كرماشان، كە بە وتەی هەواڵنێریی حكومەتیی “مێهر” بە هۆی ناكارامەییەوە هەڵپێچراوە و 70% دانیشتووانی ئاواییەكانی “سەرفیروزئاباد” كە 203 ئاوایی دەگرێتەوە، هێشتاكە توانای خوێندن و نووسینیان نیە.

هەروەها پێشتریش راپۆرتەكان سەبارەت بە بێبەش بوونی ئاواییەكانی چاوی مار، چەم نەوزە و گدارپی” لە پارێزگای كرماشان باسیان لەوە كردبوو، كە بەرپرسیانی ئەو پارێزگایە و هەروەها نوێنەرانی مەجلیس بەڵێنیان دابوو بە كێشە و گرفتەكانی ئاواییەكان چارەسەر بكەن، بەڵام هەتا ئێستاش هیچ كارێكیان لەو بوارەدا ئەنجام نەداوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.