چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

نەدانی دوو مانگ حەقدەستی چەوەندەركارانی شنۆ

چەوەندەركارانی شاری شنۆ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو باسیان لە وەدواخستنی حەقدەستەكانیان لە لایەن كارخانەی قەند‌و شەكەر كردووە. ماڵپەڕی شنۆ باس رایگەیاندووە، بە پێی وتەی كیشاوەرزانی ئەم بەشە.

بەرپرسانی كارخانەی قەند‌و شەكەری خۆی، ورمێ، نەغەدە‌و پیرانشار ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو لە دانی حەقدەست بە كیشاوەرزانی چەوەندەركار خۆیان بواردووەو بیانووی نەبوونی بووجەیان هێناوەتەوە.
یەكێك لە كیشاوەرزان كە لە ماوەی ئەمساڵ بڕی 210 تۆن چەوەندەری داوەتە كارخانەكانی قەندی نەغەدە‌و پیرانشار بە رەخنە لەم دۆخە وتوویەتی، ئەمساڵ كیشاوەزرانی شنۆ لەگەڵ كۆمەڵێك گرفتی جیددی بەرەوڕوون‌و ئەگەر دۆخەكە وەها بەرەوپێش بڕوات تووشی زیانی گەورەی ئابووری دەبن.
هاوكات بە پێی وتەی چاودێرانی ئابووری پێدەچێت كیشاوەرزان بە هۆی گرفتی ئابووری‌و نەدانی حەقدەستەكانیان لە لایەن كارخانەكان تووشی راوەستانی بەرهەمهێنان بن‌و بەردەوامبوونی ئەم دۆخەش كاریگەریی مەنفی لەسەر ژیانی كیشاوەرزانی ئەم بەشە دادەنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.