شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مانگرتنی زیندانیان بەردەوامە و خەڵكی كوردستانیش ئەمڕۆ مانیان گرت

خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە ورمێ دەستیان دایە مانگرتن و مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پاش 33 رۆژ پێشتاكە بەردەوامە.

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە یەكی مانگی بەفرانبار لە شارەكانی كوردستان، پێشوازیی كرا لە مانگرتنی گشتیی بۆ هاودەنگی و پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی مانگرتووی ورمێ بەڕێوەچوو.

دەوترێ لە شارەكانی سەقز، سنە، شنۆ، پیرانشار و روانسەر، لە حاڵەتێكی نیوە داخراودا بوون بەشێك لە دووكانەكانیش نەكرابوونەوە.

لە شارەكانی مەهاباد و سەقز، بەهۆی بەربڵاویی مانگرتنەكەوە، هێزە ئەمنی و نیزامییەكان هەرەشەیان لە دووكانداران كردووە، كە ئەگەر دووكانەكانیان نەكەنەوە، بەتوندی هەڵسووكەوتیان لەگەڵدا دەكرێ و بەرەوڕووی سزای نەختیش دەبنەوە.

مەئموورانی حكوومەتی لە شاری سەقز قوفڵی دەركی چەند دووكانێكیان شكاندووەو دەرابەی دووكانەكانیشیان هەڵداوەتەوە
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بە ئاژانسی كوردپا گەیشتوون، مانگرتن لە زۆربەی شار و ناوچەكانی كوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام بەهۆی فشاری دەزگا ئیتلاعاتییەكان و ئەمنیەتی بوونی شارەكان، بەشداریی هاووڵاتییان كەمرەنگ بووە.

هاوكات هێندێك لە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، مەئموورانی حكوومەتی لە شاری سەقز قوفڵی دەركی چەند دووكانێكیان شكاندووەو دەرابەی دووكانەكانیشیان هەڵداوەتەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، 33 رۆژە سەرەڕای هەڕەشە و فشار خستنە سەر زیندانیانی سیاسیی كورد لە ورمێ‌، مانگرتووان لەسەر داواكارییەكانیان پێداگرن.
لە رۆژی ٢٩ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە ٢٨ زیندانیی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرتووەو چەندین داواكارییان رو ولە بەرپرسانی زیندان خستۆتەڕوو.

جیاكردنەوەی بێ ئەملاولای زیندانیانی سیاسیی كورد لە زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هۆشبەرەكان، سەرەكی‌ترین خواستی ئەو زیندانییە سیاسییانەیە.

بەڵینیی چارەسەریی پێویستی پزیشكی بۆ زیندانیان، نەهێشتنی فشار و ئەشكەنجە، هەڵاواردن و سووكایەتی كردن، بەشیكی دیكە لە داخوازیی زیندانیانی مانگرتووی ورمێ بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.