مەئموارانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری “دیواندەرە” 3هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی دیواندەرەیان دەستگیر كردووە، كە پێكەوە بران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٤ی سەرماوەز 3 لاوی خەڵكی گوندی “كێلە كەوو”ی سەربە شاری “دیواندەرە”، كە برای یەكتر بوون بە ناوەكانی” شاهۆ مورادی، فەرزاد مواردی و هێمن مواردی “، لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كۆماریئیسلامیەوە ، دەستگیركران.
دەوترێ ئەو سێ برایە، لە ماڵی خۆیاندا لە گوندی (كێلە كەوو)ی شاری دیواندەرە دەستگیر كراون.
سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی مواردی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دیواندەرە، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی ئەو سێ برایە و هەروەها هۆكاری دەستگیركردنیان لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ئامارە ناحوكمیەكان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٥ هاوولاتیی كورد لەلایەن ناوندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، دەستگیر كراون.