سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

دەستگیركردنی 3 برا لە شاری “دیواندەرە”

مەئموارانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری “دیواندەرە” 3هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی دیواندەرەیان دەستگیر كردووە، كە پێكەوە بران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٤ی سەرماوەز 3 لاوی خەڵكی گوندی “كێلە كەوو”ی سەربە شاری “دیواندەرە”، كە برای یەكتر بوون بە ناوەكانی” شاهۆ مورادی، فەرزاد مواردی و هێمن مواردی “، لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كۆماریئیسلامیەوە ، دەستگیركران.

دەوترێ ئەو سێ برایە، لە ماڵی خۆیاندا لە گوندی (كێلە كەوو)ی شاری دیواندەرە دەستگیر كراون.

سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی مواردی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دیواندەرە، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی ئەو سێ برایە و هەروەها هۆكاری  دەستگیركردنیان لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ئامارە ناحوكمیەكان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٥ هاوولاتیی كورد لەلایەن ناوندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.